بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق رێبوار تەها وەكو سەرۆكی لیستی یەكێتی لە پارێزگای كەركووك دیاریكرا.
رێبوار تەها لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەلایەتی فەیسبووك رایگەیاندووە " بە سوپاسەوە بۆ هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی كە متمانەی سەرۆكایەتی كردنی لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان (162)یان لەشاری كەركووك پێ بەخشـیم، هەروەها هیوای سەركەوتن و لەش ساغی بۆ هاوڕێی پەرلەمانتارم بەڕێز (محەمەد عوسمان) دەخوازم".
رێبوار راشیگەیاند" لێرەوە بەڵێن دەدەین هەمووان پێكەوە كار بۆ سەرخستنی لیستی یەكێتی و ئایندەیەكی باشتر بۆ شارەكەمان بكەین".
پێشتر محەمەد عوسمان پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق سەرۆكی لیستی یەكێتی بوو لە پارێزگای كەركووك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، بەڵام دوو رۆژ پێش رایگەیاند کە بە فەرمی لە سەرۆكایەتی لیستی یەکێتی و كاندیدبوون كشایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە