بەوتەی بەرپرسێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرس، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كارتی بایۆمەتری بەكارناهێنرێت.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری گشتی و پەیوەندییەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ئاشکرایکرد، کە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كارتی بایۆمەتری بەكارنایەت، بەڵكو بەپێی بەڵگەنامەی كەسییەكان دەبێت كە ئەوان لەداهاتوودا و لە هەڵمەتێكی بانگەشە جۆری بەڵگەكان دەخەنەڕوو.
باسی لەوەشکرد، کە لە ئەمڕۆوە تۆماركردنی قەوارە سیاسییەكان دەستی پێكردووە و تا (٧)ی حوزەیران تۆماركردن بەردەوام دەبێت و ئەوانەی رێگە پێدراون دەتوانن فۆرمەكان پڕبكەنەوە.
لەبارەی جۆری هەڵبژاردنی داهاتووەوە، ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن وتی، "تائێستا یاساكە وەكو خۆیەتی و كوردستان یەك بازنە و لیستی نیمچە كراوەیە، بۆ ئەگەری ساختەكاریش، ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن جەختیكردەوە هەموو رێوشوێنێك بۆ رێگری ساختەكردن دەگرنەبەر.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە بڕیارە (٣٠)ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە