پەیاما کورد ـ پاش بڕیاری کۆتاییهێنان بە کڕینی نەوتی ئێران لە چەند مانگی داهاتوودا، ئەمریکا و سعودیا بۆ قەرەبوو کردنەوەی نەوتی ئێران ڕێک کەوتوون.
ڕۆژی شەممە ٣٠ی ژوئەنی ٢٠١٨، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە مەلیک سەلمان پاشای سعودیا بە هۆی ئەوەی کە نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان زۆر بەرز بووەتەوە و هەروەها نەبوونی نەوتی ئێران لە بازاڕەکان قەرەبوو بکرێتەوە، ڕازی بووە کە بەرهەمهێنانی نەوتی ئەم وڵاتە هەتا ئاستی ٢ میلیۆن بەرمیل بگات.
ترامپ لە تویتەکەی خۆیدا نووسیویەتی: "من لەگەڵ پاشای سعودیا قسەم کرد و ڕوونم کردەوە بۆی کە بە هۆی کێشە و ئاڵۆزییەکان لە ئێران و ونێزوئێلادا، داوای لێ دەکەین، کە بەرهەمهێنانی نەوت خۆیان ببنە سەرەوە و بۆ قەرەبووی ئەم جیاوازییانە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکەیان هەتا ٢ میلیۆن بەرمیل بەرز بکەنەوە.
هەواڵدەرییەکانی سعودیاش ئەم هەواڵەیان پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام ڕێژەی بەرهەمهێنانەکەیان بە وردی ئاشکرا نەکردووە.
بەپێی دوایین ڕێککەوتن لە ئۆپێک، بەگشتی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا لە مانگی ژۆئێنەوە، دەتوانن ڕۆژانە ١١ میلیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم بێنن، کە عەرەبستان و ڕووسیە لە یەکەمین وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە جێهاندان.
ئەم ڕێککەوتن و بڕیارەی عەرەبستان و ئامریکا، پاش ئەوەی هاتە ئاراوە کە ترامپ داوای لە وڵاتەکان کردووە، کە هەتا مانگی نوامبێر دەتوانن لە ئێراندا نەوت بکڕن و بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەم کەمیی نەوتە، عەرەبستان ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکەی بەرز دەکاتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە