بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 7ی 11ی 2018 نرخەكانی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزینی بەرچاوی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی خواست و ناسەقامگیری لە بازاڕەكاندا و هەروەها دوای ئەوەی سزاکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە چووە بواری جێبەجێکردنەوە. .
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت نزیکەی دۆلارێک لە بەهاكەی لەدەستدا و نرخەکەی گەیشتە 71.83 دۆلار لە بازاڕەكانی جیهان.
هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكی 90 سەنت بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی كە نرخەكەی بە 61.84 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە