کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات بریندار کرا

کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات بریندار کرا

پەیامی کورد … کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات بریندار کرا

 

 

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەنۆڕی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی پێکراوە.

 

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی “مەسعوود محەمەدی” خەڵکی گوندی نەنۆڕ ڕاگەیەندراوە کە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاوریلی ٢٠٢١دا، لانیکەم ٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ١٦ی دیکەش بریندار بوون.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە