بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەلێت، لەبارەی مووچەی مامۆستایانەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی كۆدەبنەوەو هۆشداریشیدا لەنەچوونەوەی هەر مامۆستایەك بۆ هۆڵەكانی خوێندن، کە ئیجرائاتیان لەگەڵ دەکەن.
لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا (دڵشاد عومەر) بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، کە "لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەوامی خوێندنگەكان ئاسایی بووەتەوە، بۆ ئەو ماوەیەش كە بایكۆتكراوە هەوڵدەدەین لەهاوینیشدا قەرەبووی خوێندین بكەینەوە تاوەكو زیان بەپرۆسەكە نەگات".
ئاشکراشیکرد، کە "لەبارەی مووچەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی كۆدەنەوە، وەك پەروەردەی سلێمانی ساڵنامەیەكی تایبەت بەخوێندن دادەنێین".
دڵشاد عومەر، باسی لەوەشکرد، کە "سەرجەم ئەو گروپ و ڕێكخراوانەی پشتیوانیان لەبایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن و ناڕەزاییەكان دەكرد، ئێستا ناڕەزاییەكانیان هەڵپەساردووەو داوای ئاساییبونەوەی پرۆسەكە دەكەن، بۆیە ئێمەش وەكو پەروەردە مافی خۆمانە هەر مامۆستایەك دەوام نەكاتەوە ئیجرائاتی لەگەڵ بكەین بەنەهاتوو ئەژمار دەكرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە