وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕێنمایی دارایی ژمارە "8"ی ساڵی (2018)ی کە تایبەتە بە مۆڵەتی بێ مووچە بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕێنماییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە واژووی ڕێباز محەمەد حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە، تێیدا ئاڕاستەی گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە و تایبەتە بە پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بە فەرمانبەرانی خاوەن پلەی تایبەت.
لە ڕێنماییەکەدا ھاتووە"مەبەست لە فەرمانبەرانی پلەی تایبەت لە خاڵی چوارەمی ڕێنمایی دارایی ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠١٥، "وەزیر"ەکان لە کاتی وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچەی ئاماژە پێکراو، پێوستە ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وەربگرن".
وەزارەتی دارایی جەختی لەوەش کردووەتەوە"ئەم ڕێنماییە لە بەرواری دەرچوونیەوە کاری پێ دەکرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە