پەیامی کورد ... فه‌رمانده باڵاكانی كه‌ربه‌لا ، كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانیان خسته حاڵه‌تێكی به‌رزی ئاماده‌باشیه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی " ئینزار "ی پله‌ی " ج " كه به‌رزترین حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه.
به‌ووته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌و حاڵه‌تە لە ئاماده‌باشیه كه ڕاگه‌ێندراوه له‌دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌ند كاتژمێری فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانی كه‌ربه‌لا دێت.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه بارودۆخی ئه‌منی كه‌ربه‌لا ناجێگیری بهخۆوهبینیوهو له‌دواین كرده‌وه‌شدا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه به‌چه‌كی بێده‌نگ چالاكوانێكی مه‌ده‌نی له‌پارێزگاكه كوژرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە