پەیامی کورد ... فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارنی ئێران ڕایگەیاند : سوپا هیچ کاتێک لە حزبێک پاڵپشتی نەکردووە بەڵام لەگەڵ جەرەیاناتی ناڕاست و لادەر کە دژی ڕیگای شۆڕشی بن دەستدا بەرەنگاری دەبێتەوە .
بە پێێ ڕاپۆرتێک ، سەردار سەرلەشکر موحەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ی ئێران لە ووتووێژێکی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان دا ڕایگەیاند: ئەوان " ئیسرائیلییەکان " خەیاڵی پەرەپێدان لە نیل ەوە بۆ فورات یان لە سەر دا هەبوو و لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا دەیانەویست ئەم بەرنامەیە ئەنجام بدەن بەڵام ئەمڕۆ نە تەنیا ئەم ڕژیمە درۆییە نەیتوانیوە تەنانەت زەڕەیەک لە خاکی خۆی زیاد بکات ، تەنانەت لە دەورووبەری خۆشی دا گەمارۆ دراوە و بەشێکی بەرچاوی ئەو زەوییانەشی کە داگیری کردووە لە دەستی داوە .
ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە مووشەکەکانی حزبۆڵڵای لوبنان تەواوی سەرزەوینەکانی داگیرکراویان خستووەتە بن دەسەڵاتی خۆیان و بەردەوامی دا : ئەم دۆخە و توانایەی کە ئەمڕۆ لە ناوچەکە دا جیبهەی مقاومەی شۆڕشی ئیسلامی درووست کردووە ، هەموو لە سەرکەوتنە بێ وێنەکانی شۆڕشی ئیسلامییە کە زۆریش جێگای قسە کردن نییە . یانی زیاتر هەستی پێدەکرێت و دەبێ هەستی پی بکرێت .
فەرماندەی سوپای پاسداران هەروەها ووتی : لە قسەیەکدا دەتوانین بڵێین کە دوژمن لە ناوچەکەدا سەرکەوتوو نەبووە و هەر پڕۆگرامێکی هەبووە و ئەنجامی داوە ، لەگەڵ شکست ڕووبەڕوو بووەتەوە و ئاکامێکی جگە لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و جیبهەی مقاومە بە دواوە نەبووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە