تەرمی ٢٧ کۆچبەری دیکە دۆزرانەوە

تەرمی ٢٧ کۆچبەری دیکە دۆزرانەوە
پەیامی کورد     ...   تەرمی ٢٧ کۆچبەری دیکە دۆزرانەوە

مانگی سوور ی لیبیا رایگەیاند، لە ڕۆژئاوای ئەو ووڵاتە تەرمی ٢٧ کۆچبەریان دۆزیوەتەوە کە نیازی گەیشتنیان ھەبووە بە ووڵاتانی ئەورووپا. دەشڵێت، "لە نێویشیاندا منداڵێک و دوو ئافرەت ھەن".

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، مانگی سووری لیبیا ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، شەپۆلەکانی دەریا تەرمی ٢٧ کۆچبەری ھێناوەتە کەناراوەکان. دەشڵێت، ھێزەکانیان توانیویانە سێ کۆچبەریش رزگاربکەن.

مانگی سووری لیبیا لە ڕاگەێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، گەڕان بە شوێن کۆچبەری دیکەشدا بەردەوامە و پێدەچێت ژمارەی کۆچبەران زیاتر بن.

ئاشکراشی کرد، ھێشتا ناسنامەی ئەو کۆچبەرانە نازانرێت و گەڕان بە شوێن ئاشکراکردنی ناسنامەکانیان بەردوامە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە