به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی كۆڵبه‌ر، شه‌وی ڕابردوو له ده‌ڤه‌ری كانی خودا كه نزیكه له سنووری پیرانشار - هه‌ورامان، هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران ڕێگرییان له ٣٠٠ كۆڵبه‌ر كردووه كاتێك ویستوویانه بگه‌ڕێنه‌وه دیوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆش به‌هه‌مان شێوه ڕێگری له هه‌زار كۆڵبه‌ر كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ، پاسدارانی ئێران ڕێگه‌یان نه‌داوه كۆڵبه‌ره‌كان كه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانن له سنووری باشووره‌وه ده‌ربازی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ببن.
هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشیان كرده سه‌ر كۆڵبه‌ران له چیای ته‌ته-ی هه‌ورامان و ژماره‌یه‌كی زۆری كۆڵبه‌ریان ده‌ستگیر كرد و ده‌ستیشیان گرت به‌سه‌ر کەلوپەلەکانی كۆڵبه‌ران و له‌به‌ر چاوی ئه‌وان کەلوپەلەکانیان سووتاندن.
پاسدارانی ئێران ڕێگه ناده‌ن كۆڵبه‌ران له‌سه‌ر هێڵی سنووری ڕۆژهه‌ڵات و باشوور، ده‌ربازی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ببن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە