پەیامی کورد ... ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ٣٠٠ ئامێری هەناسەدان بۆ عێراق دابین دەکات
رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی (WHO) ٢٠٠ ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردی گه‌یانده عێراق و به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شده‌كرێت، ئامێره‌كان پێویستیان به به‌ستنی بۆتڵی ئۆكسیژن نییه و خۆیان له هه‌واوه ئۆكسیژن كۆده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی له عیراق رایگه‌یاند، رێكخراوه‌كه ٣٠٠ ئامێری هه‌ناسه‌دانی بۆ عێراق دابینكردووه، كه له گه‌نجینه‌كانی دوبه‌ی-ی ئیماراته‌وه هێنراون، له‌و ژماره‌یه ٢٠٠ ئامێر گه‌یشتوه‌ته عێراق و بڕیاره به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شبكرێت، له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا، ١٠٠ ئامێره‌كه‌ی دیكه ده‌گاته عیراق.
نوێنه‌ره‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی له عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌و ئامێرانه پێویستییان به بۆتڵی ئۆكسیژن نییه، به‌ڵكوو له هه‌واوه ئۆكسیژن كۆده‌كه‌نه‌وه.
ووتیشی: هه‌رچه‌نده ئه‌و ٣٠٠ ئامێره به‌شی پێداویستییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق ناكات، به‌ڵام ئه‌و فشاره كه‌م ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی نه‌بوونی ئۆكسیژن، له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان درووست بووه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە