پەرلەمانی کوردستان یاسای نەوت و گازی هەموار کرد

پەرلەمانی کوردستان یاسای نەوت و گازی هەموار کرد

پەیامی کورد... پەرلەمانی کوردستان یاسای نەوت و گازی هەموار کرد

ئەمڕۆ لە دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان، هەمواری یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان خرایە دەنگدان و دوای تاوتوێ کردنی بە دەنگی ٧٩ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٧٢٢، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ئاسایی ژمارە (١٠) ی خولی بەهارەی ئەنجامدا و لە تەوەری یەکەمی دانیشتنەکەدا هەمواری یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لە بارەوە کرا و دواتر بە ٧٩دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا.

وا بڕیارە لە بەشەکانی دیکەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، پرۆژەیاسای (هەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان-عێراق ژمارە (٨) ی ساڵی ٢٠٠٨)، بخرێتە دەنگدان و پەسەند بکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە