کاندیدێکى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتی تورکیا کشایەوە

کاندیدێکى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتی تورکیا کشایەوە

پەیامی کورد... کاندیدێکى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتی تورکیا کشایەوە


سەرۆکی پارتی وڵات و کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، موحەرەم ئینجە، کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا راگەیاند.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، موحەڕەم ئینجە کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە، رایگەیاند، لە کاندیدبوونی سەرۆکایەتی تورکیا لە هەڵبژاردنی داهاتوو کشاوەتەوە.

موحەرەم ئینجە لەکۆنگرەکەدا، ئاماژەى بەوەدا، گوایە گرتەیەکى ڤیدیۆیى ئەو بڵاوبووەتەوە، بەڵام ئەو ڤیدیۆ سیکسیانە هى ئەونین و رەتیدەکاتەوەو بوختانێکە بەدەمى ئەوەوە کراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣، رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەدەچێت و جگە لە موحەڕەم ئینجە سێ کاندید ماونەتەوە و کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانى کورسى سەرۆکایەتى، کە پێکدێن لەهەریەک رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى ئێستاى تورکیاو کەمال کڵیچدار ئۆغڵو سەرۆکى پارتى گەلى کۆمارى جەهەپەو سینان ئۆغان سەرۆکى هاوپەیمانى باوباپیران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە