سوپای پاسداران خەریکی ڕاگواستنی چەک و تەقەمەنییە بۆ بەرزاییەکانی شاهۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

سوپای پاسداران خەریکی ڕاگواستنی چەک و تەقەمەنییە بۆ بەرزاییەکانی شاهۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی کورد ... بە گوێرەی زانیارییەکان ، لە ڕۆژانی ڕابردوودا سوپای پاسداران ژمارەیەکی زۆر چەک و چۆلی قورسی سەربازی بۆ بەرزاییەکانی شاهۆ گواستۆتەوە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن سوپای پاسداران لە بەرزاییەکانی شاهۆ چەند بنکەیەکی نوێێ سەربازی درووستکردوەو گواستنەوە ئەو چەک و چۆڵانە بە مەبەستی پڕچەک کردنی ئەو بنکە سەربازیانەیە لەو ناوچەیەدا.

بە پێی زانیارییەکان گواستنەوەی چەک و چۆڵ لە جۆری کاتیۆشا و تۆپ بۆ شاهۆ نیگەرانی گوندەکانی دەورووبەری شاهۆی لێکەوتۆتەوەو گوندنشیانی ئەو ناوچەیە ئەمە بە نیشانەی دروستبوونی کەش و هەوای ئەمنیەتی و سەربازی لێک ئەدەنەوە لە ناوچەکە کە شوێنی بژێوی ژیانیانە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سوپای پاسداران بەرزاییەکانی شاخی شاهۆی لە نێوان شارەکانی کامیاران_ ڕەوانسەر تۆپباران کردووە.
درووست کردنی بنکەی سەربازی نوێ و ڕێگاکانی پەیوەندی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە خەسارەتێکی بەرچاوی بە بەشێک لە ژینگەی پارێزراوی شاخی شاهۆ گەیاندووە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، سوپای پاسداران مانۆڕێکی سەربازی لە بەرزاییەکانی شاهۆ بە کەڵک وەرگرتن لە یەکینەکانی قەرارگای حەمزە جێگر لە کوردستان، بەڕێوە برد

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە