پێش ئەوەی بەرهەم ساڵح وەک سەرۆک کۆماری عێراق دابنرێت، بەرهەم ساڵح چووەتە لای نووری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوە و ئیئتیلافی دەوڵەتی قانون و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە سەرۆک بارزانی دەیەوێ سەربەخۆیی کوردستان ڕابگەێنێت.
بهگوێرەی زانیارییهكان پێش ٢ی ئۆکتۆبەر کە تێیدا پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق یەکلا کرایەوە، بەرهەم ساڵح کە ئەوکات کاندیدی یەکیتی نیشتمانی کوردستان بوو بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، چووەتە لای نووری مالکی و پێی گوتووە کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی دەنگ نەچووەتە لای، بەڵکوو ”هاتووم لە موئامەرەیەکی بارزانی ئاگادارتان بکەمەوە“.
بەرهەم ساڵح بە مالیکی گوتووە، سەرۆک بارزانی دەیەوێ دکتۆر فوئاد حسێن ببێت بە سەرۆککۆماری عێراق، بەرنامەکەشی ئەوەیە کە ”دوای ئەوەی دەبێتە سەرۆککۆمار، پاش ساڵێک لە نەتەوە یەکگرتووەکان ووتارێک پێشکەش بکات و دەست لەکار بکێشێتەوە و سەربەخۆیی کوردستان لەنێو نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕابگەێنێت“.
بەرهەم ساڵح جەختی لەوە کردووەتەوە کە ”من لە دڵسۆزیم بۆ خاکی عێراق و یەکپارچەییەکەی ئەوەتان پێ دەڵێم، نەک بۆ ئەوەی دەنگم پێ بدەن تاوەکوو ببم بە سەرۆک کۆمار“.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە