پووتین : ڕووسیا تەمای شەڕی نییە

پووتین : ڕووسیا تەمای شەڕی نییە

سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند : ڕووسیا ووڵاتێکی ئاشتی خوازەو هیچ پرۆگرامێکی بۆ شەڕ نییە .

لە ڕاپۆرتێکدا ، ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا لە کاتی سەردان کردنی لە مانۆڕی " ڕۆژهەڵاتی ٢٠١٨ " ووتی : سیاسەتی دەرەوەی ووڵاتی ئێمە بە پێی بنەمای هاوکاری لەگەڵ هەموو ووڵاتانە کە دڵخۆشن بەم کارە .

سەرۆککۆماری ڕووسیا بە ئاماژەدان بە هێزە سەربازییەکان جەختی کردەوە : ئەرکی ئێوە ئامادە بوونە بۆ پاراستنی سەروەری ، ئەمنییەت و سوودی گشتی و نەتەوەیی ووڵاتە و لە حاڵەتی پێویست پشتیوانی لە هاوپەیمانەکانە .

 مانۆڕی " ڕۆژهەڵاتی ٢٠١٨ " لە ١١ی تاکوو ١٧ ی سێپتەمبەر بە فەرماندەیی سێرگەی شۆیگۆ وەزیری بەرگری ڕووسیا بەڕێوە دەچێت و ئەم مانۆڕە بە گەورەترین مانۆڕی ڕووسیا دوای ٣٧ ساڵی ڕابردوو ناو دەبردرێت .

مانۆڕی " ڕۆژهەڵاتی ٢٠١٨ " کە پێشتر بەڕێوە چووبوو ، لە ٤تاکوو ١٢ ی سێپتەمبەری ١٩٨١ لە بێلاڕووس ، کییێف و ئاوەکانی بالتیک بەڕێوەچووبوو .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە