پەیامی کورد ... شه‌ڕو پێكدادانى نێوان شه‌ڕڤانانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات " هەسەدە " له گەڵ چەکدارانی داعش لە ناوه‌ندى گوندى باغۆز به‌رده‌وامه و شه‌ڕڤانان توانیویانه شەش خاڵى سه‌ربازى داعش له‌ناو گونده‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
مسته‌فا بالى، به‌رپرسى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هه‌سه‌ده به هەواڵی ئاژانسى هاوار نیوز ی ڕاگه‌یاند، هێزه‌كانیان له ئێواره‌ى دوێنى هه‌ینییەوە ئۆپراسیۆنى كۆتایی داعش له ناوه‌ندى گوندى باغۆز ده‌ستپێكردوه و شه‌ڕو پێكدادانێكى سه‌خت له نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌كدارانى داعش به‌رده‌وامه.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزه‌كانیان له ئه‌نجامى پێشڕه‌وییه‌كانیان بۆ ناوه‌ندى گونده‌كه، توانیویانه شه‌ش خاڵى سه‌ربازى چه‌كدارانى داعش كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
به‌رپرسى ناوه‌ندى راگه‌یاندنى هه‌سه‌ده ڕاشیگەیاند، له ئه‌نجامى شه‌ڕو پێكدادانه‌كاندا ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش كوژراون و سێ شه‌ڕڤانی ھێزه‌كانى سوریاى دیموكراتیش برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە