بەپەلە ... کەسێکی سەر بە داعش هێرش دەکاتە سەر بەندکراوانی سیاسی کورد لە بەندیخانەی گەوهەردەشت

بەپەلە ... کەسێکی سەر بە داعش هێرش دەکاتە سەر بەندکراوانی سیاسی کورد لە بەندیخانەی گەوهەردەشت

بە پێێ ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەتەوە، بەکرێ گیراو و کەسانی سەر بە رژیم لە ژێر ناوی داعشدا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ ی جوڵای ٢٠١٨  لە کاتی پشووداندا بە خشت و شیشی ئاسن هێرشیان کردۆتە سەر بەندی زیندانییە سیاسییەکانی هۆڵی ١٠ی  بەندیخانەی گەوهەر دەشت و بەم بۆنەوە ژمارەیەک لە بەندکراوان بە گرانی بریندار بوون. 

دەوترێت کەسی سەرەکی ئەم هێرشە بەندکراوێکی داعشە کە  خەڵکی ئازەربایجانە بە ناوی " ساڵح ئۆڤ "  . ناوبراو بە شێوەی تایبەت ڕاهێنانی پێکراوەو یەکێک بووە لە ئەندامە مەترسیدارەکانی داعش. دەوترێت ئەم کەسە هێرشی کردۆتە سەر زیندانییە سیاسیەکان و هەڕەشەی لێکردوون.

بە هۆی هێرشی ئەم بەکرێ گیراوانەوە لوقمان مورادی پای لە جێ چووە، دەستی ڕاستی سەعید شێرزاد شکاوە، هەروەها کەمەری ئارەش سادقی ئازاری پێ گەیشتووە. ئەم بەندکراوانە هەر بەم دۆخەوە گەڕێنراونەتەوە  ژوورەکانی خۆیان و بەرپرسانی بەندیخانە هیچ  خزمەتگوزارییەکی پزیشکیان نەگەیاندوە بۆ بەم کەسانە. 

بەرپرسانی بەندیخانەی گەوهەردەشت ماوەیەکە ٥ ئەندامی مەترسیداری داعشیان گواستوەتەوە بۆ هۆڵی ١٠ی بەندی چوار بۆ نزیک بوون لە زیندانییە سیاسییەکان، کە ئەم کەسانە خەڵکی ئازەربایجان، چیچان و عێراقن و لە بەند و هۆڵەکەی خۆیان بەردەوام شەڕ و ناکۆکیان هەبووە لەگەڵ ئەوانی دیکە.

سیاسەتی بەرپرسی بەندیخانەی گەوهەر دەشت ئەوەیە کە زیندانیە مەترسیدارەکان دژ بە زیندانییە سیاسییەکان بەکرێ بگرێت بۆ ئەوەی بە ڕێخستنی شەڕ ، وەها بنوێنێت ئەمانە لە شەڕ لە گەڵ زیندانییەکانیتر کوژراون و بەم شێوازە هەل بۆ کوشتنی زیندانییە سیاسییەکان ئامادە بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە