پەیامی کورد ... بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکانی بەریتانیا هەموو گەنجانی کۆرۆنایین .
ڕۆزنا ئیلین خان ، پزیشک و نوێنەری پەرلەمانی بەریتانیا دۆخی نەخۆشخانەکانی شوێنی کارەکەی خۆی لە لەندەن لە دۆخی گشتگیر بوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا راگەیاند
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی گاردییەن ، ئیلین خان جەختی کردەوە ١٥ ساڵ لە بەشی فریاکەوتن کاریکردووە ، بەڵام تاکوو ئیستا شتێک لەم شێوەیەی ئیستای بەدی نەکردووە . ئەو دەڵێت ئێمە شاهێدی زۆر بوونی ئاسکرای ژمارەی تووشبووانی بە نیشانەکانی هەەوکردنی هەناسەدانین بە هۆی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆناوە . بە هۆی ڕێژیە زۆری نەخۆشان تووشی کەمبوونی جێگا بووین کە بەم هۆیە بە ناچار بەشی چاودێری تایبەتی منداڵانمان بەکار هێناوە
ئەو هەروەها جەخت دەکاتەوە ئەم ڤیرووسە بە تەنیا کەسانی بەساڵاچوو لە ناو نابات بەڵکوو ئێمە کەسانی گەنجی وا دەبینین کە هیچ کێشەیەکی تەندرووستییان نەبووە و ئێستا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودیریدان . هەندێکیان تەنانەت لە ژێ ٤٠ ساڵەوەن ، بەڵام بۆ زیندوو مان پێویستیان بە ئامیری هەەناسەی درووستکراوە و ناسرووشتییە . هەندێک لە نیشانەکانی ڤیرووسی کۆرۆنا بۆ پزیشکانی بەریتانیایی جیگای سەرسووڕمانە . لەوانەش هەندێک لە نەخۆشەکان شکایەت لە ئازاری زگ یان دەکەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە