بە پێی ڕاپۆرتێک لە کاناڵی سومرییە نیوز، بەرپرسێکی سەربازی عێراق لە ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆری سوپای ئەم ووڵاتە لە شاری سامەڕا هەواڵی دا : کە لە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی ئەم ووڵاتە لە دژی تیرۆریستەکانی داعش لە شاری سامەڕا هەواڵی دا و ووتی: دوو تونێلی داعشیان دۆزیوەتەوە و وێرانیان کردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی بەشی ڕاگەیاندنی سوپای عێراق ڕایگەیاند کە لە میانەی ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆر لە سامەڕا دوو تونێلی داعشییەکان دۆزراوەتەوە و خاپوور کراوە.
یەحیا ڕەسوڵ هەروەها جەختی کرد: لە میانەی ئەم ئۆپراسیۆنە ژمارەیەک چەکی تیرۆریستەکان وەک خومپارە دەستی بە سەردا گیراوە.
بە پێی قسەکانی ووتەبێژی بەشی ڕاگەیاندنی شەڕی عێراق لە میانەی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە شاری سامەڕا ۹ ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعش دەستگیر کراون کە پێشتر فەرمانی زیندانی بوونیان بۆ دەرچووبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە