ژمارەیەک هاووڵاتی سلێمانی بە هۆی کۆرۆناوە گیان یان لە دەستدا

ژمارەیەک هاووڵاتی سلێمانی بە هۆی کۆرۆناوە گیان یان لە دەستدا

پەیامی کورد     ...    ژمارەیەک هاووڵاتی سلێمانی بە هۆی کۆرۆناوە گیان یان لە دەستدا

جێگری بەڕێوبەری تەندرووستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمرۆ ٤ کەس بە ڤیرووسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.
شێخ عەبدوڵا سەنگاوی، جێگری بەڕێوبەری تەندرووستی سلێمانی رایگەیاند، دوو لە قوربانیەکان خەڵکی ناو شاری سلێمانین و یەکێکیان خەڵکی کەرکووکە و ئەوی دیکەشیان خەڵکی چەمچەماڵە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ڕێنماییە خۆپارێزییەكان تاکە چەکی رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنان و تكاشی لە هاووڵاتیان كردوە كە پابەندی رێنماییە تەندرووستیەكان بن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە