پەیامی کورد ... نەتەوەیەکگرتووەکان بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، پیرۆزبایی لە هەرێمی کوردستان کرد
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە ھەرێمی کوردستان و گەلەکەی کرد و، ئاماژەی بەوە دا، ھەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئارام و ھێمنانە بەڕێوەچوو.
سێشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، فەرحان حەق، جێگری ووتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی پڕۆسەکە پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی گەیاندە ھەرێمی کوردستان و گەلەکەی.
جێگری ووتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماژەی بەوە دا، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی ئارام و ھێمنانە بەڕێوەچوو.
فەرحان حەق، ووتی : سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ھانی ھەموو سەرکردە سیاسییەکان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەدات بۆ بەردەوامبوون لە پاراستنی کەشێکی ئارام، ھاوکات داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات ھەر ناکۆکییەکی ھەڵبژاردن لە ڕێگەی دامەزراوە یاساییەکانەوە چارە بکەن و پڕۆسەی ھەڵبژاردن تەواو بکەن بۆ پێکھێنانی حکوومەتێکی گشتگیر بە زووترین کات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە