پەیامی کورد ... بۆمەلەرزەیەک بە گەورەیی ٥.١ ڕیشتەر تارانی پایتەختی ئێران دەهەژێنێت و ٣ ڕۆژ ئامادەباشی تەواو ڕاگەیندراوە
بە پێی زانیارییەکان شوی ڕابردوو بۆمەلەرزەیەک بە گەورەیی ٥.١ ڕیشتەر تاران پایتەختی ئێرانی هەژاند بوو بە هۆی دڵەڕاوکێی زۆری خەڵکی ئەو شارە و خەڵک ڕژانە دەرەوەی ماڵەکانیان
شوێنێ ڕوودانی ئەم بۆمەلەرزەیە سنووری پاریزگاکانی مەزندەران و تاران بووە لە نزیکی کێوی دەماوەند
کاتی تەواوی ڕوودانی ئەم بۆمەلەرزەیە ٠٠:٤٨:٢١ شەوی پێنجشەممە لە سەر هەینی بووە
بە هۆی ئەم بۆمەلەرزەیەوە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ ٢١ کەس بریندار بوونە و ٢ کەسیش کوژراون
هەر بەم بۆنەیەوە ٣ ڕۆژی ئامادەباش لە تاران ڕاگەیندراوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە