بە پێی توێژینەوەی زاناکان ئاشکرا بووە مێشك یەکێکە لەو ئەندامانەی کە پێویستی بە زۆرترین وزە هەیە و ٢٠%ی کالۆرییەکانی جەستە بەکاردەهێنێت، چوونکە بەرپرسە لە کاری تەواوی ئەندامەکانی دیکەی جەستە.
١٠ خوی ڕۆژانە کە وادەکەن کاری مێشك تێكبچێت و توانای نییە ئەرکەکانی بە باشترین شێوە جێبەجێبکات بەمشێوە ڕاگەێندراوە :
١. خواردنی بڕێکی زۆری شەکر زیانی بۆ هەموو جەستە دەبێت بەتایبەت سیستمی دەماری ناوەکی و ئەگەری توشبوون بە ئەلزەهایمەر زیاد دەکات
٢. نەخواردنی ژەمی بەیانی وادەکات مێشك بە شێوازێکی درووست کار نەکات
٣. کارکردن لەکاتی نەخۆشیدا وادەکات فشار بکەوێتە سەر جەستە و مێشك و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی دیکە زیاتر دەبێت، چوونکە لەم کاتەدا سیستمی بەرگری بە هەموو توانایەوە کاردەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە و لە بەشەکانی دیکەی جەستەدا ڕۆڵی کەمدەبێتەوە
٤. بەرکەوتنی زۆر بە تیشکی کارۆمۆگناتیسی کە لە ئامێرە ئەلکترۆنییەکان و مۆبایلە زیرەکەکانەوە دەردەچێت زیان بە مێشك دەگەینێت
٥. قسەنەکردن و درووستنەکردنی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکەدا وادەکات هەندێك کاری مێشك بوەستێت کە پشت بە قسەکردن دەبەستن
٦. جگەرە بڕێکی زۆر ژەهرە ماددەی تێدایە کە زیان بە مێشك دەگەینێت بەتایبەت توێکڵی مێشك، ئەمەش وادەکات ناهاوسەنگی لە کارکردنیدا درووست ببێت
٧. مێشك لەکاتی خەوتنیشدا کاردەکات و هەندێك ئەرکی جیاواز بەجێدەهێنێت وەك هەڵگرتنی زانیارییەکان و دەرکردنی ژەهرە ماددەکان، بۆیە کەم خەوتن وادەکات ئەگەری توشبوون بە کێشە لە یادەوەریدا زیاتر ببێت
٨. زۆر خواردن دەبێتەهۆی قەڵەوی کە ئەوەش زۆرترین زیان بە مێشك و شێوازی کارکردنی دەگەیەنێت و ئەگەری توشبوون بە خڵەفاوی زیاد دەکات
٩. . بێزاری و بێتاقەتبوون وادەکات خانەکانی مێشك بەرەو لەناوچوون بچن
١٠. هەڵمژینی هەوای پیس زیانی بۆ تەواوی جەستە دەبیت بەتایبەت مێشك، و ئەگەری توشبوون بە زەهایمەر و خڵەفان زیاتر دەکات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە