فەیسبووک گرنگی بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ نادات

فەیسبووک گرنگی بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ نادات

پەیامی کورد... فەیسبووک گرنگی بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ نادات

راپۆرتێکی ئەم دواییەی کۆمپانیای "مێتا" کە تێیدا هاتبوو هەواڵ خزمەتگوزارییەکی سەرەکی نییە بۆ پلاتفۆرمی فەیسبووک.  

بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، کە لەلایەن کۆمپانیای راوێژکاری ئابووری "نیرا" سەر بە "مێتا"،  لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا ئامادەکراوە، ئاشکرای دەکات، هەواڵەکان کەمتر لە 3%ی ناوەڕۆکی فەیسبووک پێکدەهێنێت.

مێتا، ئەم کارەی بە رۆڵێکی ئابووری سنووردار زانیوە و پێشبینی دەکرێت زیاتر دابەزینی بەخۆیەوە ببینێت، پێشی وایە هاوبەشکردنی هەواڵەکان لە فەیسبووکدا هیچ سوودێکی نییە.

هانی سیمۆ، شارەزای بواری راگەیاندن و پڕۆژە دیجیتاڵییەکان لە ئیمارات، بە شەرقولئەوسەتی راگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە کە پەیوەندی سوودمەندانەی نێوان فەیسبووک و بڵاوکەرەوەکان لە چوارچێوەیەکی فراوانتردا لە روانگەی ئابوورییەوە هەڵسەنگێندرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە