پەیامی کورد …. فەیسبووک: ئێران و ڕوسیا گەورەترین سەرچاوەکانی هەواڵی ناڕاست و درۆ بوون
لە ڕاپۆرتی ساڵانەی فەیسبووکدا هاتووە کە ئێران لەپاش ڕوسیا، گەورەترین سەرچاوەی هەواڵی درۆ، ناڕاست و چەواشەکارانەیە.
تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک کە خاوەن ٢.٨٤ میلیارد بەکارهێنەرە، ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاو کردەوە کە تێیدا باس کە بلاک کردنی ١٥٠ ئەکاونتی ساختە و ناڕاست لە ماوەی نێوان ساڵەکانی ٢٠١٧ تاکوو ٢٠٢٠ دەکات.
لەو ڕاپۆرتەدا ناوی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو یەکێک لە گەورەترین بنکەکانی بڵاوکردنەوەی درۆ و هەواڵی ناڕاست و دژەزانیاری هاتووە کە بەردەوام هەنگاوی بۆ بەئامانج کردنی ڕای گشتی هەڵهێناوە.
لەو ڕاپۆرتەدا سەبارەت بە کاریگەریی بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ و چەواشەکارانە لەسەر کۆمەڵگەی ئامریکا هاتووە: "کۆمەڵێک دەستی دەرەکی هەوڵیان داوە خۆیان بە گرووپە ناوخۆییەکان ببەستنەوە و سنووری نێوان پرسە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ئامریکا کاڵ بکەنەوە."
لە بەشێکی ئەو ڕاپۆرتەدا کە تایبەت بە قەبارەی دەیتا هەڵەکانە، پێداگری کراوە کە ئەو سەرچاوەگەلەی پەیوەندییان بە ڕوسیا و ئێرانەوە هەیە، زۆرترین پشکیان لە بەلاڕێدابردن و چەواشەکاری بەرکەوتووە. لەم بوارەدا، ناوی کۆماری ئیسلامی بە ٢٣ کاناڵ و هەروەها ناوی ڕووسیە بە ٢٧ کاناڵەوە هاتووە.
فەیسبووک دەڵێ ئەگەرچی ئەوان ڕاستەوخۆ دەوڵەتەکان بە بەرپرسیار دانانێن بەڵام زانیارییەکانیان دەریخستووە کە زۆربەی هەوڵەکان لە جۆری "کاریگەریی هەواڵگری" بوونە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە