ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی فرۆکەخانەکانی هەرێم

ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی فرۆکەخانەکانی هەرێم

نوێنەرانی فرۆکەخانەکانی عێراق لە بەغداوە گەیشتنە هەرێمی کوردستان و ئێستا لە فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانین بۆ کردنەوەی فرۆکەخانەکان ئامادەکاری دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی فرۆکەخانەی هەولێر ڕاگەیاند، لەلایەن نوێنەرانی بەغداوە پێیان ڕاگەیێنراوە کە ئامادەکاری دەکەن بۆ کردنەوەی گەشتە نێودەولەتییەکان لە هەردوو فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بۆ ئەوەی هەر کاتێک فەرمانی کردنەوەمان پێگەیشت ئامادە بن.

بەڵام خەلک بڕوای بەم هەنگاوانەی بەغدا نییە و لەو باوەڕەدان کە عەبادی تەنها بەڵێن دەدات و کار بە بەڵێنەکانی ناکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە