عێراق دووەمین گەورە بەرهەمهێنەری نەوتە لە وڵاتە عەرەبییەکاندا

عێراق دووەمین گەورە بەرهەمهێنەری نەوتە لە وڵاتە عەرەبییەکاندا

 



پەیامی کورد... عێراق دووەمین گەورە بەرهەمهێنەری نەوتە لە وڵاتە عەرەبییەکاندا

راپۆرتێک ئاشکرایدەکات لە ساڵی 2022 دا لە ریزبەندی وڵاتە عەرەبییەکاندا بۆ بەرهەمهێنانی نەوت عێراق پلەی دووەمی گرتووە.

راپۆرتەکە لەلایەن پەیمانگەی وزەوە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، لە ساڵی 2022 دا رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت 3.8 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبووەتەوە کە دەوڵەتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک پڵەس %60 ی ئەو زیادەیە پێکدەهێنن.

بەپێی راپۆرتەکە سعودیە یەکەمین بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهان و وڵاتە عەرەبییەکاندا و رۆژانە 573 ملیۆن نەوتی بەرهەمهێناوە، لە دوای ئەویش لە ریزبەندی وڵاتە عەرەبییەکاندا عێراق دێت رۆژانە 221 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە و ئیماراتیش بە بەرهەمهێنانی 181 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە پلەی سێیەمی گرتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە