زیاد بە کار هێنانی خواردنەوە سەرخۆشکەرەکان دەبێتە هۆی ئێفلیج بوونی چالاکییەکانی مێشک و کێشە لە سیستەمی هەناسەدان و لە کۆتاییدا دەبێتە هۆکاری مردن . بە شێوەیەکی گشتی ئەگەر بێت و ئەم خواردنەوانە لەگەل ماددە هێورکەرەوەکان و دەرمانەکانی دیکە بە کار بێت ئەوە مەترسییەکە گەورەتر دەبێت .
بە کار هێنانی بەردەوامی خورادنەوە سەرخۆشکەرەوەکان دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی سیپەلاک ، پانکریت ، کێشە لە کیسەی زەرداو ، کێشەی هەرس کردنی خواردنەکان ، برین لە گەدە و ریخەلۆکەکان هەروەها بێ هێزی دڵ و درووست بوونی جۆرەها شێرپەنجە .
ئەم جۆرە خواردنەوانە بە تایبەت لە پیاواندا دەبێتە هۆی بێ هێز بوون و لە دەست دانی توانای سکسی و هەروەها نەزۆکی بێ توانایی لە درووست کردنی منداڵ .
هەروەها دەبێتە هۆی شڵەژانی بەردەوام ، تووڕەیی و تێکهەڵچوونی بەردەوام ، لێکترازانی بنەماڵەکان ، نا سەقامی لە ئیش و کار و کۆمەڵگا ، و بە شێوەی گشتی ئەنجامدانی کردەوەی دژ بە کۆمەڵگا .
لە کاتی تەرک و نەخواردنەوەیدا : تووشی بێقەراری ، بێخەوی ، تەشەنووجات ، تووڕەیی ، نەمانی ئەشتیهای خواردن و ئارەق کردنی زیاد لە پێویست .
خواردنەوەکان مەترسی تووش بوون بە شێرپەنجەکانی وەک : بۆڕی هەناسە ، حەنجەرە ، گەڕوو و دەم وە هەروەها سینە زیاد دەکات . هەروەها دەبێتە هۆی زوو لە دەست دانی بیر و هۆش لە داهاتوودا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە