پەیامی کورد ... یەکەم حاڵەتی جۆری دووەمی کۆرۆنا لە فەڕانسا تۆمار کرا
وڵاتی فەرەنسا یەكەم حاڵەتی نوێی توشبوون بە جۆری دووەمی كۆرۆنای راگەیاند و بەرپرسانی تەندروستی ئەو وڵاتەش هۆشداری دەدەنە هاوڵاتیان .
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی (بی بی سی)، وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا یەكەم حاڵەتی نوێی توشبوونی بە جۆری دووەمی كۆرۆنا راگەیاندووە و ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوڵاتییەكە خەڵكی فەرەنسایە و نیشتەجێی بەریتانیا بووە، بەڵام پاش گەرانەوەی بۆ فەڕەنسا، لە ٢١ی كانوونی یەكەم پشكنینی ئەنجام داوە و دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە، وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا روونیكردۆتەوە دۆخی تەندروستی نەخۆشەكەش جێگیر بووە.
جۆری دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە باشوور و باشووری خۆرئاوای بەریتانیا لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە سەریهەڵدا و لە ناوەڕاستی كانوونی یەكەم چەند حاڵەتێكی نوێ تۆماركران، بەڵام هەتا ئێستا ڕوون نییە كاریگەرییەكانی بەهێزترن لە جۆری یەكەم یاخود نا.
هاوكات، وەك خۆپارێزییەك و ڕێگری كردن لە زیاتر تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەكە، زیاتر لە 40 وڵاتی جیهان سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانیان بە چوون و هاتنەوە لەگەڵ بەریتانیادا راگرت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە