پەیامی کورد... خانەقین/ بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە، سێ هاووڵاتی بوونە قوربانی
هێرشەکانی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەردەوامی هەیە و بەو هۆیەوە سێ هاووڵاتی بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکان شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش بە هاوەن هێرشیان کردووەتەوە سەر شارۆچکەی قەرەتەپەی سەر بە شاری خانەقین و لە ئاکامی هێرشەکەشدا دوو فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاو برینداربوون.
هەروەها لە هێرشێکی دیکەدا کە بە هەمان شێوە لە ڕێگەی هاوەنەوە ئەنجامدراوە لە سنووری گوندێکی باقوبە ژنێک بریندار بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە