سوودەکانی سەروپێی بزانە

سوودەکانی سەروپێی بزانە

پەیامی کورد ... سوودەکانی سەروپێی بزانە

سەروپێ یەکێکە لە خواردنە خۆماڵیە باوەکان بەتایبەت لە وەرزی زستاندا، زۆربەمان ئارەزو بەخواردنی دەکەین، بەڵام ئایا دەزانیت چەندین سودی بۆ تەندروستی و جوانکاری هەیە.

1-لەبەر ئەوەی کالۆریەکی زۆری تێدایە وزەیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت و گەرمی دەکاتەوە، هەربۆیە زۆرگونجاوە بۆ وەرزی زستان.

2-سەروپێ پێکهاتەی خۆراکی بەسودی وەک فۆسفۆر و کاسیۆم و مەگنسیۆم و یۆد و ئاسنی تری تێدایە کە لە هەوکردنی جومگە و ئێسکە نەرمە دەمانپارێزێت.

3-کۆلاجین دەبەخشێتە کۆئەندامی بەرگری و دیواری کۆئەندامی هەرس بەهێز دەکات دژی هەوکردن و ترشەلۆکی گەدە و قۆڵۆن.

4-بەهۆی بوونی مادەی کۆلاجین و پڕۆتین و ڤیتامین (b 6 ،b 12) پێست جوان دەکات و چرچ و لۆچیەکانی کەم دەکاتەوە.

5-لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، ڕیخۆلە و جگەر لە ژەهرەکان پاک دەکاتەوە.

6-مادە جەلاتینیەکەی ناو ئاوی سەروپێ یارمەتی چارەسەرکردنی کێشەی جومگەکان د.ئۆنلاین و زبری ئەژنۆ دەدات، واتە زۆر بەسودە بۆ ئەو بەساڵاچوانەی ئازاری جومگە و ڕۆماتیزمیان هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە