شاخەوانێکی کورد خەڵاتی پڵینگی بەفری بە دەست هێنا

شاخەوانێکی کورد خەڵاتی پڵینگی بەفری بە دەست هێنا

پەیامی کورد … شاخەوانێکی کورد خەڵاتی پڵینگی بەفری بە دەست هێنا

 

"بایزید نیکبەخت" شاخەوانێکی خەڵکی "پیرانشار" سەر بە پارێزگای "ورمێ" توانیویەتی بە سەر لووتکەی ٥ چیای بەرزی وڵاتی "ڕووسیە"دا سەر کەوێت و خەڵاتی "پڵینگی بەفری" بەدەست بهێنیت.

 

خەڵاتی "پڵینگی بەفری" لە ساڵی ١٩٥٦ـەوە دەدرێت بەو کەسانەی کە بتوانن بە سەر ٥ کێوی سەرووی ٧ هەزار میتریی وڵاتی "ڕووسیە"دا سەر کەون.

 

ئەو ٥ کێوە لە نێوان دوو ناوچەی "پامیر و تیانشان" هەڵکەوتوونە.

 

بەرزایییەکانی ناوچەی "پامیر" بریتین لە کێوی "کۆرژێنێڤسکایا" بە بەرزیی ٧ هەزار و ١٠٥میتر لە "تاجیکستان"،  کێوی  ئیسماعیل سامانی (کۆمۆنیزم) بە بەرزیی ٧ هەزار و ٤٩٥ میتر لە "تاجیکستان"،  کێوی "ئیبنی سینا (لێنین) بە بەرزیی ٧ هەزار و ١٣٤ میتر لە سنووری نێوان تاجیکستان و قیرقیزستان".

 

هەروەها کێوەکانی ناوچەی "تیانشان" بریتین لە کێوی "خانتێنگری هەزار و ١٠ میتر لە نیوان سنووری قیرقیزستان و قەزاقستان"، کێوی "پۆبێدا" (دژوارترین کێو) ٧ هەزار و ٤٣٩ میتر قیرقیزستان".

 

کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بواری وەرزشی شاخەوانی شاخەوانی بەتوانای هەیە و گرینگترین شاخەوانەکان بریتین لە کۆچکردوو "محەممەد هەوراز و موقبیل هونەرپەژوو".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە