بەپەلە ... سوپای ڕژیمی سووریا بە هەڵکردنی ئاڵای ووڵاتەکەیان چوونە ناو شاری مێنبەج

بەپەلە ...  سوپای ڕژیمی سووریا بە هەڵکردنی ئاڵای ووڵاتەکەیان چوونە ناو شاری مێنبەج

پەیامی کورد ...  ئەمڕۆ ٢٨ی دێسەمبەر سوپاى سوریاى سەر بە بەشار ئەسەد چونە ناو شارى مەنبەج و ئاڵایان لە ناوەڕاستى شارەکە هەڵکرد.

ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆى ئەمرۆ، یەکینەکانى پاراستنى گەل دەرگاى چوونە ناو شارى مێنبەج-یان بۆ سوپاى سووریا کردوەتەوە.

هەروەها ڕوون کراوەتەوە کە دواى چوونە ناو شارەکە، سوپاى سووریا ئاڵاى ووڵاتەکەیان لە ناوەڕاستى شارەکە هەڵکردووە.

لەلایەکى دیکەوە سوپاى سووریا ڕایگەیاندووە کە ئاسایش بۆ تەواوى هاووڵاتیانى مێنبەج دابین دەکەن.

 ئەمڕۆ یەکینەکانى پاراستنى گەل لە ڕاگەیندراوێکدا کشانەوەى هێزەکانى لە مێنبەج بە هۆکارى شەڕکردن لەگەڵ تیرۆریستانى داعش لە ڕۆژهەڵاتى فورات ڕاگەیاند و داواى لە دەوڵەتى سووریا کرد بۆ پاراستنى مێنبەج لە داگیرکەرانى تورکیا پارێزگارى لە شارەکە بکەن و هێز بنێرن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە