پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له باڵیۆزى پاكستان له عیراق كرد
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2022/1/20 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئه‌حمه‌د ئه‌مجه‌د عه‌لى، باڵیۆزى پاكستان له عیراق كرد.
له دیدارێكدا خواستى هاوبه‌ش بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پاكستان به‌تایبه‌تى له بوارى بازرگانى، په‌روه‌رده‌یى و زانكۆییدا، ده‌رفه‌تى كار و سه‌رمایه‌گوزارى بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى پاكستانى له عیراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ڕه‌وه‌ند و ده‌ستى كارى پاكستانى له عیراق و هه‌رێمى كوردستان كه له زۆر بوارى جیادا كار ده‌كه‌ن، تاوتوێ كران.
باڵیۆزى پاكستان دووپاتى كرده‌وه كه ووڵاته‌كه‌ى به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و بوارێكى باشى هاوكارى و چالاكی بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نیازى وڵاته‌كه‌ى به كردنه‌وه‌ى كونسوولخانهیهك له هه‌ولێر نیشان دا و باسى له ده‌رفه‌تى هه‌بوونى گه‌شتی ڕاسته‌وخۆى ئاسمانى له‌نێوان پاكستان و هه‌رێمى كوردستاندا كرد.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌یى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ى به ده‌رفه‌تى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانی پاكستانى له هه‌رێمى كوردستان كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە