بەفەرمی لۆبیتیجی بوە راهێنەری ڕیاڵ مەدرید
ئەمڕۆ پێنج شەمە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەفەرمی و لەسەر پێگەی خۆی ڕایگەیاند کە لۆبیتیجی وەکو ڕاهێنەری یانەکەی ناساند.
دوای بڵاو بونەوەی هەواڵی پەیوەندەی لۆبیتیجی وەکو ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەست بەجێ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری لادانی لۆبیتیجییان دەرکرد لەسەر کارەکەی و ناوبراو پێرێ بە فەرمی لە کارەکەی دورخرایەوە و ئەمڕۆش ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی وەکو ڕاهێنەر بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناساند.
سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید بەخێرهاتنەوەی لۆبیتیجی کرد و وتی ئێستا ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنەری باشی هەیە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.
پێرێز ووتی ئێمە دەمانویست دوای یارییەکانی جامی جیهانی رایبگەیەنین بەڵام زۆر شت هاتنە پێشەوە و نەمانتوانی دوای بخەین و بەخێرهاتنی ئەو پیاوە دەکەین کە ئەم ماڵە باش دەناسێت.
لای خۆیشیەوە لۆبیتیجی سوپاسی سەرۆکی کرد و سوپاسی ڕیاڵ مەدریدی کرد کە متمانەیان بەو کردووە و ووتی هەموو هەوڵێک دەدەم تاوەکو یانەکە بەرەو پێشەوە ببەین.
![]()
![]()
![]()
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە