ڕۆناڵدۆ لە ڕیاڵ مەدرید دەڕوات

ڕۆناڵدۆ لە ڕیاڵ مەدرید دەڕوات

ڕۆناڵدۆ لە ڕیاڵ مەدرید دەڕوات

خۆرخی میندێز، بەڕێوەبری کارەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕۆژی سێ شەمە لەگەڵ بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید کۆبووەوە و باسی چارەنوسی ڕۆناڵدۆیان کرد لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید.

ڕۆژنامەنوسێکیش باسی ئەوەی کرد کە کۆبونەوەکەی خۆرخی میندێز، باش نەبوە لەگەڵ ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید و ئەو هەڵوێستەش ڕۆناڵدۆی توڕە کردووە.

ڕۆنامەنوسەکەش دەڵێ من ناتوانم هیچ شتێکی تر لەسەر کۆبونەوەکە باس بکەم بەڵام ئەوە دەزانم کە ڕۆناڵدۆ زۆر ئازاری پێ گەیشتوە و زۆریش بێتاقەت بووە لەسەر ئەو بڕیارانەی ڕیاڵ مەدرید بە گوێرەی  ڕۆژنامەی (ئەس)ی ئیسپانی.

ڕۆناڵدۆ زۆر دڵخۆش بووە بە بردنەوەی چامپیۆنز لیگ، بەڵام کۆبونەوەکەی پارێزەرەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە دڵ تەنگی کردووە و تاکو ئێستا هیچ گەرەنتیەکی ئەوتۆ نییە بۆ مانەوەی ڕۆناڵدۆ.

ڕۆژنامەنووسەکە دەڵێ یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید پێش دەستپێکردنی یاری کۆتایی لەگەڵ لیڤەرپول دەیانزانی کە ئەمە دوا یاری ڕۆناڵدۆ دەبێت لەگەڵیاندا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە