پەیامی کورد … هاووڵاتییەکی کورد لە ئورمیە دەستبەسەر کراوە
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١١ی تەمووزی ٢٠٢١، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “مام ئیبراهیم”ی ئورمیەیان بە ناوی “شێرزاد شەوقی قاسملوو” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شێرزاد شەوقی قاسملوو بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کراوە و سەرباری تێپەڕینی یەک حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی لە بەر دەست دا نییە.
هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراونەتە پاڵ شێڕزاد شەوقی قاسملوو نەنزانراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە