لە یارییەکی دیکەی قۆناغی یەک شازدەیەمی مۆندیال روسیا توانی لە ئیسپانیای بباتەوە و سەربکەوێ بۆ قۆناغی دواتر.
ئەمڕۆ روسیا لە حاڵێکدا بە لێدانی پەناڵتی لە ئیسپانیای بردەوە کە ١٢٠ خولەک یارییەکەیان بە یەک گول بۆ هەر لایەک یەکسان بوون. بەڵام دواجار رویا لە لێدانی پەناڵتی توانی ٤ بە ٣ بیباتەوە و ئیسپانیاش چووە ئەو وڵاتە زلهێزانەی کە مۆندیالیان بە جێهشت.
لەو یارییەدا ئیگۆر ئاکینیفێف گوڵچی ڕوسیا وەکوو باشترین یاریزان دیاری کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە