پەیامی کورد ... ووڵامی هه‌سه‌ده بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا
ده‌قی راگه‌یێندراوی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات
بۆ راگه‌یاندنه‌كان و ڕای گشتی
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوای له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌كات په‌یوه‌ندی به سوپای سووریاوە بكه‌ن بۆ پاراستنی وڵات له چاولێگه‌رییه‌كانی توركیا.
ئێمه له فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، هه‌موو هه‌وڵێك به‌رز ده‌نرخێنین بۆ پاراستنی خاكی سووریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنكارانه‌ی توركیا بۆ سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان. هه‌ڵوێستی ئێمه‌ش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه روون و ئاشكرابوو به‌وه‌ی یه‌كڕیزی له ئه‌نجامی چاره‌سه‌رێكی سیاسییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ده‌بێ دان به تایبه‌تمه‌ندیی هه‌سه‌ده و په‌یكه‌ربه‌ندییه‌كه‌ی بگرێت و پارێزگاریشی لێ بكرێت و له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه ده‌بێ میكانیزمێكی ته‌ندروست بگیرێته‌به‌ر بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ربه‌ندی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته چه‌ترێكی كۆكه‌ره‌وه بۆ یه‌كگرتنه‌وه و كۆكبوون.
باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه، ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كانیه‌وه بە شایەتی هەموو جیهان، له چه‌ند ساڵی رابردوودا باشترین شه‌ڕڤانه قاره‌مانه‌كانی سوورییه‌كان بوون و دژی داعش جه‌نگان و به‌ناو خەلافه‌ته‌كه‌شیان تێك‌شكاند و به‌رگرییان له سووریا و هه‌موو جیهان كرد. بۆیه ئه‌م قاره‌مانانه شایسته‌ی رێزگرتن و خه‌ڵاتكردنن، نەوە‌ك به‌ده‌ركردنی بڕیارنامه‌یه‌كی لێبووردن وه‌ك ئه‌وه بێت بڕیارنامه بۆ لێبووردن و لێخۆشبوو‌ن له تاوانكاران و تیرۆریستان ده‌ربكرێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كان.
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات سه‌ربازی خاوه‌ن دیسپلین و پابه‌ندبووی رێكخراوێكی سه‌ربازیی خاوه‌ن په‌یكه‌ربه‌ندییه‌كی دامه‌زراوه‌یین و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك زمانی ئاخاوتنی ئاراسته‌كراویان بۆ ئه‌ندامانمان دەکەین، كه ده‌بوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا بانگهێشته‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بكردایه نه‌وەك ئه‌ندامانی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆیان بكردایه‌تەوە به ویستێكی راستگۆیی بۆ یه‌كڕیزی، نه‌وەك بۆ كۆكردنه‌وه‌یان له‌ژێر واقیعێكدا كه مه‌به‌ست خۆدزینه‌وه‌یه له به‌رپرسیارێتییه‌كان.
فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە