پەیامی کورد... نەتەوەیەكگرتووەكان : 50 هەزار ژنی دوو گیان لەغەززە لەمەترسیدان
سندوقی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دانیشتوان لەفەڵەستین رایگەیاندوە: 50 هەزار ئافرەتی دوو گیان لەكەرتی غەززە هەن وناتوانن خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی بەدەست بهێنن.
لەبەیاننامەیەكدا، سندوقی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دانیشتوان لەفەلەستین ئاشكرایكردوە: 50 هەزار ئافرەتی دوو گیان لەكەرتی غەززە هەن وناتوانن خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی بەدەست بهێننن و 5 هەزار و 500 ئافرەتی دیكەش لەماوەی ئەم مانگە منداڵەكانیان لەدایك دەبن.
راشیگەیاندوە: ئەم 50 هەزار ئافرەتە پێویستیان بەچاودێری تەندروستی وپارێزبەندی بەپەلەیان هەیە، وداواش دەكات لایەنەكان پابەندبن بەیاساكانی مرۆیی نێودەوڵەتی ویاسایی نێودەوڵەتی بۆ مافەكانی مرۆڤ.
دۆمینیك ئەلین، بەرێوەبەری سندوقەكە رایگەیاندوە: سیستەمی چاودێری تەندروستی لەكەرتی غەززە دا دۆخەكەی زۆر هەستیارە وبەردەوام تووشی هێرش دەبێتەوە ولەسەر لێواری رۆخانە.
ئاماژەی بەوەشكردوە: ئافرەتانی دوو گیان لەغەززە، هیچ شوێنێكیان نیە بۆی بچن وتووشی ئاڵنگاری زۆر بۆنەتەوە وجێگەی نیگەرانی ئێمەیە ونازانین چییان لێ بەسەر دێت لەرۆژی داهاتوو وكاتژمێری داهاتوو خولەكەكانی داهاتوو دا.
دەشڵێت: چیرۆكەكانی تایبەت بە نەخۆشخانەكانی غەززە زۆر ناخ هەژێنن، بەشێكی خەڵك هیچیان پێنەگەیشتووە ولەنێو ئازارەكانیان دان یانیش بەئازارەوە گیان لەدەست دەدەن.
ئەلین جەختی لەسەر گرنگی كردنەوەی دەرگای مرۆیی دەكات بەسەر غەززە دا، ودەڵێت: پێویستە هەر رێڕەوێكی مرۆیی بكرێتەوە وپابەندبن بەیاسا مرۆییەكانەوە، وپێویستە ژنانی دوگیانیش خزمەتگوزاری تەندروستیان پێ بگات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە