بەپەلە ... هاکان فیدان لە دەزگای هەواڵگری " میت " کۆتایی پێهات

بەپەلە ... هاکان فیدان لە دەزگای هەواڵگری " میت " کۆتایی پێهات

هاکان فیدان لە پۆستی ڕاوێژکاری دەزگای هەواڵگری تورکیا "میت " نامێنێت و لە سیستەمی تازەدا کۆتایی پێدێت .

بە پێی ڕاپۆرت و ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا کە بڵاویان كردەوە، هاكان فیدان لە ڕاوێژكاریی دەزگای هەواڵگریی توركیا  " میت " نامێنێت و لە شوێنی ئەو كەسێكی‌تر دادەنرێت.

ڕۆژنامەی  " یورت " ـی توركی دوێنێ دووشەممە 2018/7/23  نووسینێکی عەدنان بولوت ی بڵاو كردووەتەوە ، و ئاشكرای دەكات لە سیستەمی تازەدا سەردەمی هاكان فیدان كۆتایی پێ دێت.

ئەو نووسەرە ئاماژە دەدات كە زانیاریی بۆ هاتووە، لە شوێنی هاكان فیدان كەسێكی‌تر بە ناوی "گورسەل دۆنمەز" دەبێتە ڕاوێژكاری میتی توركیا ، گورسەل دۆنمەز لە 25ەمین خولی پەرلەمانی توركیادا وەكوو ئەندام پەرلەمانی ئاكپارتی هەڵبژێردرا و بە كەسێكی نزیك لە ئەردۆغان دادەنرێت .

 بەڵام تاكوو ئێستا دیار نییە چ پۆستێك بۆ فیدان دەدۆزنەوە، یاخود ڕەنگە هەر هیچ پۆستێكی نەدەنێ.

وەكوو ئەوەی نووسەر باسی لێوە دەكات ، بە پێچەوانەی پێشتر کە ڕەجەب تەیب ئەرۆدغان بەردەوام لە پشت فیدان بووە و هەموو كاتێك ویستوویەتی فیدان لەو پۆستەدا بمێنێتەوە، بەڵام ئەمجارەیان ئەرۆدغان پشتی فیدان ناگرێت و لە سیستەمی تازەی تورکیادا سەردەمی ئەو كۆتایی پێ دێت

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە