پەیامی کورد ... ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند حکومەتی ئێران پێشێلکاری زیاتری رێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015ی کردوە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی زیادکردوە.
بەپێی هەواڵی ئاژاناسی العربیە ئەمڕۆ شەممە ٣١ی ئۆگۆستی ٢٠١٩ ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاندوە حکومەتی ئێران پێشێلکاری زیاتری رێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015ی کردوە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی زیادکردوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە مانگی جووڵای رابردووش ئاژانسەکە کە سیاسەتی رێکەوتنی نێوان ئێران و ووڵاتانی کاریگەری جیهانی دارشتووە، رایگەیاند حکومەتی ئێران رێژەی دیاریکراوی پیتاندنی یۆرانیۆمی تێپەڕاندوە کە 202.8 کیلۆگرامە بەڕێژەی لەسەدا 3.67.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسەکە لەئێستادا ئێران رێژەی پیتاندنی بەرزکردۆتەوە بۆ 241.6 کیلۆگرام بەڕێژەی لەسەدا 4.5 بەرزکردوەتەوە و بەوەش هەنگاوێکی گەورە لە درووستکردنی کڵاوەی ئەتۆمی نزیکبوەتەوە.
ساڵی رابردوو حکومەتی ئەمریکا لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 کشایەوە و خولێکی دیکەی سزاکانی بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاند، ئێرانیش دو جار کەمکردنەوەی پابەندبوونەکانی بەو رێکەوتنە راگەیاندووە و هەڕەشەی هەنگاوی سێیەمیش دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە