براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار ڕاگەێندرا
پەیامی کورد ... براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار ڕاگەێندرا .
مەراسیمی سینەمایی ئۆسکار ٢٠٢٠ لە سالۆنی شانۆیی دالبی لە شاری لۆسەنجلێس بەڕیوەچوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ٩٢ هەمین مەراسیمی ئۆسکار ی ٢٠٢٠ کاتژمێر ٤:٣٠ سەرلە بەیانی ڕۆژی دووشەممە بە کاتی کوردستان لە ساڵۆنی شانۆیی دالبی لە شاری لۆسەنجلێس بەڕێوەچوو . و لەم دەورەیەدا فیلمی " ئەنگەڵ " لە کۆریای باشوور ەوە توانی ئۆسکاری باشترین فیلم ، باشتری دەرهێنان ، باشترین فیلمی درێژی نێودەوڵەتی و هەروەها باشترین فیلمنامەیەک کە لە هیچ شتێک وەرنەگیراوە بە دەست بهێنێت .
لە کاتی ناساندنی نامزەدەکانی ٩٢ هەمین دەورەی مەراسیمی ئۆسکار " جۆکر " لە نێوان بەشە جیاوازوکاندا بە بردنەوەی نامزەدی لە ١١ بەش دا لە پێش هەمووان بوو و " ڕۆژێ ڕۆژگارێک لە هۆلیوود " ئیرلەندی " و " ١٩١٧ " بە نامزەد بوون لە ١٠ بەش دا لە شوێنی دووهەمی ئەم مەراسیمەدا بوون
لیستەی نامزەدە نیهاییەکان و براوەکانی ٩٢ هەمین دەورەی خەڵاتی سینەمایی ئۆسکار بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
فیلمی درێژ
نامزەدەکان : پیاوی ئیرلەندی ، جۆکر ، ١٩١٧ ، ڕۆژێ ڕۆژگارێک لە هۆلیوود ، ئەنگەڵ ، جووجوو ڕبیت ، داستانی هاوسەرگیری ، فۆرد لە بەرامبەر فیراری ، ژنانی بچووک
براوە : ئەنگەڵ
باشترین دەرهێنان
نامزەدەکان : مارتین سکۆرسیزی " پیاوی ئیرلەندی " تاد فیلیپس " جۆکر " ، سام مەندس " ١٩١٧ " کۆئێنتین تارانتینۆ " ڕۆژێ ڕۆژگارێک لە هۆلیوود " ، بۆنگ جوون هۆ " ئەنگەڵ "
براوە " بۆنگ جوون هۆ " ئەنگەڵ "
باشترین ئەکتەری ڕۆڵی یەکەمی پیاو
نامزەدەکان : ئانتۆنیۆ باندراس " دەرد و گلەیی " . لێئۆناردۆ دی کاپێریۆ " ڕۆژێ ڕۆژگارێک لە هۆلیوود" ئادام درایڤێر " داستانن هاوسەرگیری " ، واکین فینیکس " جۆکر " ، جاناتان پرایس " دوو پاپ "
براوە " واکین فینیکس " جۆکر "