Cîhan
کابینەی نوێی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجام دەدات
پەیامی کورد... کابینەی نوێی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجام دەدات
دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرکۆماری تورکیا لە ٢٨ی ئایاردا و راگەیاندنی کابینەی نوێی حکوومەت، ئەمڕۆ کابینەی نوێ یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجام دەدات.
بڕیارە کاتژمێر سێی دوانیوەرۆی کابینەی نوێی حکوومەت لە کۆشکی کۆماری و بەسەرۆکایەتی ئەردۆغان کۆببێتەوە.
جێی باسە لە کۆبوونەوەکەدا پێکدادانەکانی ناوچەکە، ئەو هەنگاوانەی لە بواری ئابووریدا دەگیرێنەبەر، نەخشەرێگای ئایندە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی سنوور، تاوتوێ دەکرێن.