TR KU SO
FB X
Cîhan

داعش هێرشی كردە سەر دێرەزوور

Rozan Ateş
Yazar
📅 21 Aralık 2023 14:31


پەیامی کورد... داعش هێرشی كردە سەر دێرەزوور


ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێكی گروپە چەكدارەكانی داعش لە پارێزگای دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا چوار ئەندامی هێزەكانی سوریای دیموكرات و هاوڵاتیەكی مەدەنی كوژراون.

ڕوانگەكە ڕاشیگەیاند، شانەكانی داعش ئۆتۆمبێلێكی هەسەدەیان لە بازاڕی شارۆچكەی حەویجە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر كردە ئامانج، بەپێی ئامارەكانی ڕوانگەكە، ژمارەی قوربانیانی هەسەدە گەیشتۆتە 4 كەس، هەروەها هاوڵاتیەكی مەدەنیش كوژراوەو كەسێكیش بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی ئامارەكانی ڕوانگەكە، لە سەرەتای ساڵی (2023) ەوە، داعش (146) هێرشی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر ئەنجامداوە، لەوانە هێرشی چەكداری و بۆردومان.

بەپێی داتاو سەرچاوەكانی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەو جۆرە هێرشانە بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی (120) كەس كە (26) كەسیان خەڵكی مەدەنی بوون.

Paylas: