ناتۆ هۆشدارییه‌كانی روسیا ره‌تده‌كاته‌وه
سكرتێری گشتیی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ"، هۆشدارییه‌كانی روسیای سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزی و ململانێكان ره‌تكرده‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت كه "له‌دوای شه‌ڕی خاركیڤه‌وه یاساكانی یارییه‌كه گۆڕاون".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا رێگه‌ی به ئۆكرانیا داوه ئه‌و چه‌كانه‌ی ئه‌مریكا دابینی كردووه، به‌كاربهێنێت بۆ لێدانی ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی ناو روسیا، له‌وانه‌ش هێرشكردنه سه‌ر ئامانجه‌كان له خاركیڤی ئۆكرانیا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا كیێڤ داوای مۆڵه‌تی له واشنتۆن كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكات.
بلینكن كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له پراگ له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی نافه‌رمی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ قسه‌ی كرد، به تایبه‌تی باسی له‌وه نه‌كرد كه ئایا ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی بایدن به ئۆكرانیای داوه ده‌توانێت شاره‌كان و ئامانجه‌كانی دیكه‌ی روسیا له قووڵایی ئه‌و وڵاته بگرێته‌وه یان نا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هه‌نگاوه‌كه‌ی واشنتۆن كه گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاوه له سیاسه‌تی بایدن، كه پێشتر رێگه‌ی نه‌دابوو ئۆكرانیا چه‌كی ئه‌مریكی به‌كاربهێنێت بۆ ده‌ستپێكردنی هێرش له ناوخۆی روسیا، به‌رهه‌می ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا بوو بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی به‌ره‌كانی شه‌ڕدا.
بلینكن وتی: "له ئێستادا ئه‌مریكا وه‌ڵامی ئه‌و شتانه ده‌داته‌وه كه ده‌یبینێت له ناوچه‌ی خاركیڤ و ده‌وروبه‌ری رووده‌ده‌ن".
وتیشی: "له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا ئۆكرانیا داوای لێكردووین كه رێگه‌ی پێبده‌ین ئه‌و چه‌كانه به‌كاربهێنێت كه دابینی ده‌كه‌ین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژییه، له‌وانه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی روسیا كه له دیوی روسیا له‌سه‌ر سنووره‌كان كۆده‌بنه‌وه و دواتر هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر ناوخۆی ئۆكرانیا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌م داواكارییه راسته‌وخۆ گه‌یشته ده‌ست سه‌رۆك، وه‌ك گوێم لێیان بوو، سه‌رۆك رازی بوو چه‌كی ئه‌مریكی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كاربهێنێت. له داهاتوودا ئه‌وه‌ی كردمان ده‌یكه‌ین، ئه‌ویش رێكخستنی (هه‌ڵوێست و رێكاره‌كان)ه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (پێشهاته‌كان)دا بگونجێت".
ئه‌مه دووه‌مجاره له‌مساڵدا بایدن پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تی خۆیدا بكات سه‌باره‌ت به دابینكردنی چه‌ك بۆ ئۆكرانیا. سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی ناردنی مووشه‌كی ئاتاكمزی دوورمه‌ودای بۆ كیێڤ دایه‌وه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند كه سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی مووشه‌كی ئاتاكمز له‌لایه‌ن سوپای ئۆكرانیاوه كه مه‌وداكه‌ی 300 كیلۆمه‌تره و چه‌كه دوورمه‌وداكانی دیكه‌ی ئه‌مریكا بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كان له قووڵایی خاكی روسیادا.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ینس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ، رۆژی هه‌ینی، هۆشدارییه‌كانی ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی روسیای ره‌تكرده‌وه كه رێگه‌دان به ئۆكرانیا بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی رۆژئاوایی له ناوخۆی روسیادا، ده‌توانێت ببێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ململانێكان.
ستۆڵتنبێرگ له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ له پراگ وتی: "هاوپه‌یمانی سه‌ربازی پێشتر چه‌ندین جار گوێی له‌م جۆره هۆشدارییانه بووه و به‌رگریكردن له خود په‌ره‌سه‌ندنی ململانێكان نییه".
ناوبراو به رۆژنامه‌نووسانی وت كه "ئه‌مه شتێكی نوێ نییه، هه‌ر جارێك وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ پاڵپشتی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن، ئه‌مه رووده‌دات و ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی روسیا ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات كه ئه‌و كاره هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه كه ده‌یكه‌ین".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی: "سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنه‌كه، روسیا به داگیركردنی وڵاتێكی دیكه بارودۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزكردووه و دۆخه‌كه‌ی گرژكردووه".
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكی روسیا هۆشداریی دا به ناتۆ كه رێگه نه‌دات ئۆكرانیا چه‌كه‌كانیان ئاراسته‌ی روسیا بكات، جارێكی تر مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئه‌تۆمی وروژانده‌وه.