وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ... ڕووسیا ، ئێران و کووبا بە دەستێوەردانی سەربازی لە ڤەنزۆئێلا تاوانبارن
پەیامی کورد ... واشینتۆن لەو باوەڕەدایە کە ڕووسیا ، ئێران و کووبا دەستێوەردانی سەربازییان لە ووڵاتی ڤەنزۆئێلا هەیە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژی چوارشەممە بەرپرسی پلە باڵای وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسی میدیایی هەواڵ بە تەلەفۆن لەمبارەوە هەواڵیدا .
نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : " دەستێوەردانی سەربازی بوونی هەیە بەڵام نە لە لایان ئەمریکاوە یا خود سەرۆککۆمار خوان گوایدۆ ، بەڵکوو لە لایەن دەوڵەتی سەرۆککۆمار مادۆرۆ ، کووبا ، ڕووسیا و ئێران ەوەیە ."
ئەو هەروەها ووتی ئامادەبوونی کارمەندانی سەربازی ووڵاتانی ناوبراوی لە ڤەنزۆئێلا مایەی قەبووڵ کردن نییە و جێگای تەحەموول بۆ واشینتۆن نییە و ڕایگەیاند کە ئەمریکا ووڵامی بەرامبەری دەبێت .
ئەمریکا گوایدۆ ی وەکوو سەرۆکی کاتی دەوڵەت ڕاگەیاندووە و ووڵاتانی گرووپی لیما جگە لە مەکسیک دام و دەزگاکانی ئەمریکا و زۆربەی ووڵاتانی یەکیەتی ئەورووپا لەگەڵ ئەم کارەدا هاوڕا بوون . مادۆرۆ ئەم کارەی بە هەوڵدان بۆ کوودەتان ناو برد و دەربارەی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەمریکا دا هەواڵیدا . ڕووسیا ، بێلارووس ، بۆلیڤی ، ئێران ، چین ، نیکاراگوا ، سالڤادۆر ، سووریا و تورکیا پاڵپشتییان لێکرد .