TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕووسیا و ئۆکراینا بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە دانوستان دەکەن

Rozan Ateş
Yazar
📅 13 Temmuz 2022 20:33

پەیامی کورد... ڕووسیا و ئۆکراینا بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە دانوستان دەکەن

بە نێوانگیری نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیا دانوستانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستیان پێ کرد لەبارەی هەناردەکردنی دانەوێڵە بۆ وڵاتانی جیهان.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسانی تورکیاوە بڵاویان کردووەتەوە، لە شاری ئیستەنبوڵ نوێنەرانی هەر دوو وڵاتی ڕووسیا و ئۆکراینا کۆ دەبنەوە لەبارەی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراینا لە ڕێگەی دەریای ڕەشەوە.

ئاماژەشیان کردووە کە لە گفتوگۆکاندا فەرماندە سەربازییەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا و تورکیا و نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن بە ئامانجی بنیاتنانی ڕێڕەوێکی ئارام لە ڕێگەی دەریای ڕەشەوە بۆ ئەوەی دانەوێڵە بگاتە وڵاتانی جیهان و کاریگەریی قەیرانەکان لەسەر وڵاتان کەم بکاتەوە.

 

Paylas: